پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,080
وێنە 106,529
پەرتووک PDF 19,256
فایلی پەیوەندیدار 96,988
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی

میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی
ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی
ناوی باوک: واحید
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-05-1999#
شوێنی لەدایکبوون: #هیران#
شوێنی کۆچی دوایی: هیران
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی عەبدوڵڵا بەگ، کوڕی واحید بەگ، کوڕی عەبدوڵڵا بەگ، کوڕی ئیسماعیل بەگ، کوڕی حەمەد بەگ، کوڕی خدر بەگ، کو‌ڕی میرمەحمەل، کوڕی میر ئەمبێزخانە.
ساڵی (1920ز.) لە شارەدێی هیران له دایکبووە، لە حوجرەی مزگەوتی گەورەی هیران لەلایەن چەند مامۆستایەکی بەتوانا و کارامەی ئەوکات، دەستی بەخوێندن کردووه. ڕۆڵ و کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە بە شارەدێ کردنی هیران، لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانيشدا، ڕۆڵێکی بەرچاو و گرنگی هەبووه ‌لە ئاوەدانکردنەوه و نۆژەنکردنەوەی هیران و بنیاتنانی خانوو بۆ بەڕێوەبەری شارەدێکە و درووستکردنی چەندین خانوو بۆ کارمەندانی شارەدێ و قیرتاوکردنی چەندین شەقام و جادەی ئەم شارەدێیە، درووستکردنی چەند پردێک لە ناو هیران و ڕێگای نێوان هیران و#شەقڵاوە#دا، بەتایبەت درووستکردنی شەقامێک لە ناوجەرگەی هیران کە جوانترین شەقامی گەشتیاری هیرانە.
(ئاغا واحيد بەگ) وەک ‌خودان پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز و کارامه، ‌‌ڕۆڵێکی گەورەى هەبووە لە ئاشتەوایی و هەڵدانی چەتری تەبایی و خۆشگوزەرانیی خەڵکی ناوچەکه، زۆربەی کات ئەرکی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتيی و خەرجی چارەسەرکردنی هەرکێشە و ئاریشەک هەبوایه ‌دەیخستە سەر ئەستۆی خۆی، قۆناغ و دیوانەکەی هەمووکات شکۆی خزمەتکردنی دۆست و خزم و خەڵکی ناوچەکه و هەژاران و لێقەوماوانی پێبڕاوە‌.
$نیشتمانپەروەریی$
هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوولەوه، کاتێک #مەلا مستەفا بارزانی# ڕوو دەکاته ناوچەی خۆشناوەتی بەگشتی و بەتایبەت شارەدێی هیران ئەم ناوچەیه دەکاته بنکەی سەرەکی خۆی بۆ هەڵگیرساندنی #شۆڕشی ئەیلوول#.
لە ساڵی (1964) بەدواوه، تاکوو ساڵی (1975) بارەگای لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هێزی سەفینی تێدا بووه، کەسایەتی ناوبراو (میرانی ئاغا واحید بەگ) پێشوازییەکی گەرموگوڕ لە مەلا مستەفای بارزانی دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ دەردەبڕێت بەهەموو شێوەیەک. دیوان و دیوەخانه بەخشنده و دڵگیرەکەی دەبەخشێته شۆڕش و دەبێته بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، که بەسەرجۆگەی (ئاغا واحید بەگ) ناسراوه، ئەم دیوانه دەبێته مەکۆ و هەوێنی شۆڕشی ئەیلوول و خاوەن داستانگەلێکی پڕ له سەروەریی و دلێری پێشمەرگەکان. وەک (شێخ ئیسماعیل کوڕی مەلا عەزیزی کوڕی سافی هیرانی) که ‌بۆ ماوەیەکی زۆر بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئەوکات دەبێت، لە دیمانەیەکی دۆکیۆمێنتاری تەلەفیزیۆنی زاگرۆس لە سازدانی، سەفەر کەریم هاواری، ئاماژه بەمە دەکات و دەڵێت: ئەم شوێنه ماڵی ئاغا واحید بەگه، بارەگای لقی دوو بۆ ماوەیەکی زۆر لێرەبوو، لێرەدا شوێنێکمان هەبوو به تانۆک ڕێکخرابوو بۆ کۆبوونەوه، ئەگەر قەرەباڵغییەک هەبووایه، یان کارێکی تایبەتییمان هەبووایه کۆدەبووینەوه و ئەوەی پێویست بوو ئەنجاممان دەدا...
جگه ‌لەمەش دۆستایەتییەکی نزیک و باشی ‌لەگەڵ سەرکردە (ئیدریس بارزانی) دا هەبووە، لە دوای #شۆڕشی گوڵان#ەوه، کاتێک خەڵکانێکی زۆری باشووری کوردستان ئاوارەی ئێران دەبن (ئاغا واحید بەگ) خۆی و خانەوادەکەی لە #قەسری شیرین# لە #سەر پێلی زەهاو# نیشتەجێ دەبن، لەم شوێنەدا بۆ چەندین جار سەرکردە (ئیدریس بارزانی) کەسایەتی ناوبراو سەردانی یەکتری دەکەن، کاک ئیدریس بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ دەردەبڕێت بۆ قۆناغ و دیوانەکەی، چونکه ‌خاوەن کەسایەتییەکی هێندە جوان و لەخۆبوردو و میهرەبان بووە، تەنانەت لەم شوێنەشدا لەم بارودۆخه ناهەمووار و سەختەشدا دەرگای دیوانەکەی واڵا دەکات و دەست لەسەر سینگ دەبێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکانی ئاواره و لێقەوماو و هەژارانی ئەوکات، بۆیه سەرکردە (ئیدریس بارزانی) پێی دەڵێت: (مام ئاغا) ئێمە دەمێکه ناو و ناوبانگی کەسایەتی تۆمان بیستووە، کە هەمیشه لەخزمەتی خەڵک و شۆڕش و پێشمەرگەدا بوویت، منیش ئامادەم بەهەموو شێوەیەک هاوکاریت بکەم و هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم. هونەرمەندی ناسراو و دیاری بواری نواندن و شانۆ کاک (بەکر مەعروف) لە دیمانەیەکدا ئاماژە بە دوو هەڵوێستی زۆر کوردپەروەرانەی ئەم میرخاسە دەکات و دەڵێت: دوو لە جوانترین هەڵوێستە کوردپەروەرانەی ئەم کەڵەپیاوە جوامێر و بەخشندە و کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرە کە هەرگیز لەبیرییان ناکەم و پێویستە بە زێڕکفت لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا بنووسرێتەوە، کە ئەمانەن:
لە ساڵی (1981) دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا بەسەردانێکی تایبەت و کارێکی پێویست چووین بۆ لای میرانی ئاغا واحید بەگ و پێشوازییەکی گەرموگوڕی لەڕادەبەدەری کردین، داوامان لێیکرد فریای (نازم گەردی) بکەوێت و ڕزگاری بکات و بینێرێت بۆ شاخ و دووریبخاتەوە لە شار، کە لە یەکێک لەسەربازگەکانی ڕژێمی دکتاتۆری سەددام حسێندا سەرباز بوو، بە نهێنی هاوکاری و یارمەتیی بێسنووری پێشمەرگەکانی ڕێکخستنی نهێنی ناوشاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەکرد و (تەسریح) ی دەکردن، لە فەرمانی گرتن و بەسەربازکردندا کە خۆشی یەکێک بوو لەوان، بەڵام لەلایەن ڕژێمەوە ئاشکرا بووە و وا پێویست دەکات بەزووترین کات دەربازبکرێت، چونکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. ئەمیش بەوپەڕی خۆشحاڵیی و بوێری و دڵسۆزی و کوردپەروەرانەوە، ئەم کارەی ئەنجامدا و دەربازی کرد و ناردی بۆ شاخ، دووریخستەوە لە هەموو مەترسییەک.
هەروەها هەر لە هەمان ساڵدا هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (ئەسعەد عومەر) کە بە یەکەوە کاری هونەری و شانۆییمان دەکرد، خەڵکی شاری #کەرکووک# بوو، بەڵام لە شاری هەولێر دەژیا، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە بوو، دوای ئەوەی لەسەر کاری سیاسی دەستگیردەکرێت و بۆ ماوەی دووساڵ لە زیندانی ئەبوغرێب بەند دەکرێت، لێخۆشبوونی گشتی ئەوساکەی ڕژێمی بەعس دەیگرێتەوە و ئازاد بوو، بەڵام هەمیشە دەکەوتە ژێر چاودێریی و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی بەعس و بەڕێگای جیاجیا کێشه و سەرئێشەیان بۆ درووست دەکرد و ئازار و ئەشکەنجەیان دەدا. ئێمەش ناچاربووین جارێکی دیکە پەنا ببەینە بەر ئەم میرانە لەخۆبوردە و سینەفراوان و پێشمەرگەدۆست و گەورەیە، جەنابیان بەشانازییەوە ئەمیشی ناردە شاخ و پاراستی لە هەموو مەترسییەک.
کاک سمکۆی تاھیر ئاغای دزەیی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: لە ساڵی (1982) ئەوکات سەرتیپی (90)ی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی بووم، لە کاتی پێشمەرگایەتی کە دەچوینە هیران لە ماڵی ئەو نانی ئێوارەمان دەخوارد یان چایەکمان دەخواردەوە و دوایی دەڕۆیشتین. بەڵام ئاغای واحید بەگ پیاوێکی زۆر قسەخۆش و ئاوەدان و خانەدان بوو کەسێکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بوو. به ‌بەردەوام دیوانەکەی دەرگا واڵا بووە بۆ نانپێدان و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی هەموو هێزەکانی پێشمەرگه ‌بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان هێز و لایەنه ‌سیاسییەکاندا لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانیش چەندین ئەندامی هێز و لایەنە سیاسییەکانى بەبێ جیاوازی لەژێر چنگی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی سەددام حوسین دەربازکردووە ناردوونی بۆ شاخ. سەرباری ئەمانەیش هەمیشە هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بۆ یەکنەگرتوویی و ناتەبایی ناوخۆی گەلی کوردی دەگەڕاندەوە.
$ئەدەبدۆستیی:$
شايانى باسکردنە ناوبراو ئەدەبدۆستێکی شەیدا بووە، زمانی فارسی بەباشی زانیوە، بە بەردەوامی دیوانی سافی هیرانی دەخوێندەوه و زۆربەی غەزەل و شیعرەکانیشی ئەزبەربوون، بەتایبەتیی زۆر شەیدای ئەدەبیاتی کلاسیکیی فارسی، زۆربەی کات خەریکی خوێندنەوەی دیوانی هەردوو گەورە شاعیری فارس (حافزی شیرازی و سەعدی شیرازی) بووە . خۆشی تا ئەندازەیەک دەستی نووسینی شیعری هەبووە، خاوەن خورپه و هەستەگەلێکی جوان و ناوازە بووە .
(ئاغا واحيد بەگ) ڕێکەوتی (16-05-1999) کاتژمێر دوازدەی شەو بەهۆی نەخۆشييەوە کۆچی دوایی دەکات، لە زێدگای باوک و باپیرانی هەر لە شارەدێی هیران بەخاک دەسپێردرێت .

ئەمەی خوارەوەش یەکێکە له ‌نموونەی شیعرە جوانەکانی:

دەبا بمرین لە بۆ خۆمان له ‌داخی حیزە دنیایێ
کە چەند کەس بوون بە تاجیر و ئێمەش ماوین له ‌سەحرایێ
ئەوەل گەنجین ئەوا ڕۆیی به ‌پیريش تازە بۆن نایێ
لە دەستن چوو دین و دنیا بە غەوسی مار لە بەغدایێ
گەلێ ماندی و مشەقەت بووین لە فرتوفێری دنیایێ
ئەوا ئیمڕۆ کە زانیمان لەو ئیشانە چ دەرنایێ
زەمان ئیمڕۆ لەگەڵ پێشوو وەکوو جاران بە کارنایێ
ئەگەر نەتبێ پارەوپول ئەسڵ و نەسەب به ‌کەڵک نایێ
مەڵێ خزم و کەسم زۆرە بەقیمەت یەک فلس نایێ
ئەگەر هەتبێ خزم زۆرە ئەگەر نەتبێ بۆ لات نایێ
فکر لێکە لەهەر لایێ یەکێ پیاو بوو چی بۆ نایێ
لە نامەردیش چ دەرنایێ دیناری بێ وەکوو کایێ
بڕۆ (ئاغا) بۆ خۆت دانیش تەماشاکە له ‌مەودوایێ
لە عەسری ئەو زەمانەیدا ‌پیاوی موفلیس به ‌کەڵک نایێ
$سەرچاوه :$
1- ثامر عبدالحسن العامري، موسوعة العشائر العراقية، المجلد7، طبع 2، 2009.
2- نعمان ماهر الکنعاني، ضوء على شمال العراق، طبع 2، 1965.
3- بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، مەسعود بارزانی، بەرگی سێیەم، بەشی یەکەم (19611975) شۆڕشی ئەیلوول .
4- مەلا خالید فریزی، چەند زانیاریەک دەربارەی ناوچەی خۆشناوەتی، 2006، ھه ولێر.
5- ئەیار ئەلباشا، گۆڤاری خازر (ڕۆڵ و پێگەی شارەدێی هیران له خەباتی شاخدا) ئامادەکردنی، ژماره، 195.
6- ئەیار ئەلباشا، گۆڤاری خازر (کەسایەتی دیاری دەڤەری خۆشناوەتی ئاغا واحید بەگ هیرانی) ژمارە 200، تەمموزی2022 .
7 -دیمانەیەکی دۆکیۆمێنتاری تەلەفیزیۆنی زاگرۆس لە شارەدێی هیران، لەگەڵ خوالێخۆشبووبەڕێز (مەلا ئیسماعیل کوڕی مەلا عەزیز سافی هیرانی) ، لەلایەن ئامادەکارو پێشکەشکار (سەفەر کەریم هاواری) لە ڕێکەوتی، (15-10-2014) .
8- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ( سمکۆ تاھیر ئاغا دزەیی) ، ئەندام پەڕڵەمانی خانەنشینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامادەکار، داریان خۆشناو، لە ڕێکەوتی 17-8-2021 .
9- کۆسرەت خۆشناو، گۆڤاری سلێمانی (شارەدێی هیران و میرانی ئاغا واحید بەگ) ، ژمارە، 206، مانگی 7و8ی 2022 .
10- سەنگەر شێخ مەموندی، گۆڤاری کەکۆن (تاجەکەی دەڤەری خۆشناوەتی میران ئاغا واحید بەگ) ، ژمارە، 72، کانونی یەکەم، 2022 .
11- سەنگەر شێخ مەموندی، گۆڤاری شارباژێڕ (هیران... شارەدێی جوانی وگەشتیاری) ، ژمارە، 23، وەرزی بەهاری 2023 .
12- کۆسرەت خۆشناو، گۆڤاری دیوان (شاباڵەکەی بەخشندەیی ئاغا واحید بەگ هیرانی) ، ژمارە، 16، ئەیلوولی 2022 . [1]
ئەم بابەتە 3,919 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1920
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-05-1999 (79 ساڵ)
جۆری کەس: ناسراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 30-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,919 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1102 KB 26-07-2023 سارا سەردارس.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,080
وێنە 106,529
پەرتووک PDF 19,256
فایلی پەیوەندیدار 96,988
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.61 چرکە!