| 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 ... |
| ژیاننامه‌ی سلێمان عاره‌ب ئیسماعیل ناسراو به ( شه‌هید مه‌لاسلێمان )
سلێمان عاره‌ب ئیسماعیل ناسراو به ( مه‌لاسلێمان ) له 1/7/1955 له گوندی ده‌ربه‌ندی گۆمی سیانان له بناری زورگه‌زراو له خێزانێکی زه‌حمه‌تکێش چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه .
شه‌هید مه‌لاسلێمان خه‌ڵکی ئه‌و دێیه‌یه که سه‌رکرده و کادیری پێشمه‌رگه‌ی وه‌کو شه‌هید (ڕێـــباز و ســـه‌ردار و دێوانه و عه‌بدوڵا و کانه‌بی و . . . . ) له‌باوه‌ش گرتبوو .
شه‌هید له خوێندنگای دێیه‌که‌یان ده‌ستی به خوێندن کرد ، به‌ڵام زۆری نه‌برد له‌ساڵی 1963 که تازه پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی بوو شاڵاوی حرس قومی ئه‌وساو ڕژێمی به‌عس ئاگریان له دێیه‌که و خوێندنگایه‌که به‌رداو سه‌روماڵی هاوڵاتیانی دێیه‌که‌یان به تاڵان برد ، به‌ناجاری ڕووی له‌شاری هه‌ولێر کرد و له‌وێ نیشته‌جێ بوو ، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاری هه‌ولێر ته‌واو ده‌کات .
له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵی تێکه‌ڵی خه‌باتی کوردایه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان چالاکانه ده‌که‌وێته کار . له‌ساڵی 1974 کاتیک دوا قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی کشتوکاڵ له ئاسکی که‌ڵه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌زاران خوێندکاری هاو سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕووی فاشیه‌کان ده‌بیته‌وه چه‌کی مه‌ردایه‌تی له‌شان ده‌کات ، هه‌روه‌ها ده‌ورێکی تایبه‌تی ده‌بێت وه‌کو ئه‌فسه‌رێک له تۆپخانه‌ی شۆڕش ده‌مێنێته‌وه ، دوای نســـکۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و درێژه به خوێندنه‌که‌ی ده‌دات و ئاماده‌یی کشتوکاڵ ته‌واو ده‌کات .
له‌ساڵی 1976 په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیه‌وه ده‌کات و ماڵیشیان ده‌بێته یه‌کێک له شوێنه نهێنیه‌کانی ناو شار ، له‌ساڵی 1979 ده‌بێته ئه‌ندامی لێژنه‌ی رێکخستن دوای ئاشکرا بوونی شانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه ده‌که‌وێته ژێر چاودێری ئه‌منی هه‌ولێر و ده‌ستگیر ده‌کرێت ، هه‌موو جۆره ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی دوژمن ناتوانێ کار له ووره‌ی پۆڵاینی بکات و نهێنیه‌کانی پێ بدرکێنێ .
تا رۆژی 16/7/1979 به‌رلێبووردنی گشـــتی ده‌که‌وێت ، دوای ماوه‌یه‌ک ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رژمێری هه‌ولێر .
پاشان ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌کاری رێکخستن له‌ساڵی 1982 په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کات ، له‌دوای دامه‌زراندنی تیپی 85 ی به‌ڕانه‌تی ده‌بێته فه‌رمانده‌ی که‌رتی سێ ی هه‌مان تیپ .
له‌ساڵی 1987 ده‌بێته جێگری تیپی 86 ی ده‌شتی هه‌ولێر .
له‌ساڵی 1986 دا له‌شه‌ڕێکی به‌رگریدا له هێرشه به‌ناو ئه‌نفالکراوه‌که‌ی به‌عس بۆ سه‌رکردایه‌تی (ی،ن،ک) شه‌هید مه‌لاسلێمان له هه‌لاج و دابان زۆر به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێ و له‌به‌ر کاریگه‌ری برینه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی ئێران ده‌کرێت ، له مانگی هه‌شتی هه‌مان ساڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه سنووری مه‌ڵبه‌ندی 3 ی (ی،ن،ک) ، له‌هه‌موو شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی 3 و 4 ی (ی،ن،ک) شوێن ده‌ست و په‌نجه‌ی پێوه دیار بوو .
که شه‌هید ڕێـــباز ده‌کرێته لێپرسراوی ڕه‌تلی پارتیزانی هه‌ولێر شه‌هید مه‌لاسلێمان ده‌بێته جێگری بۆ ماوه‌ی 14 مانگ له‌و شوێنه ده‌مێننه‌وه ، له ڕۆژی 1/9/1989 له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رکردایه‌تی (ی،ن،ک) ده‌گه‌ڕێته‌وه سنووره‌کان و له‌ڕێکه‌وتی 14/7/1990 ده‌بێته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی هه‌شت ، له 25/11/1990 له کۆنفرانسێکی ناوه‌خۆیی بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌می (ی،ن،ک) یه‌که‌م ده‌نگی هێناوه و بووه ئه‌ندامی کۆنگره .
له ڕاپه‌ڕیندا به‌شداری کاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه له ڕزگارکردنی زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی هه‌روه‌ها ڕۆڵی کاریگه‌ریشی هه‌بووه له هێرشکردنه سه‌ر مه‌نزوومه‌ی که‌رکوک و له‌و هێرشه‌شدا جارێکی تر بریندار ده‌بێت .
له‌دوای ڕاپه‌ڕین شه‌هید مه‌لاسلێمان ده‌بێته فه‌رمانده‌ی هێزی 11ی به‌ڕانه‌تی ، پاشان ده‌بێته جێگری محوه‌ری هه‌ولێر .
دوای دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی ته‌واری شاری هه‌ولێر .
شه‌هید مه‌لاسلێمان له هه‌ڵبژاردنی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی شاری هه‌ولێر یه‌که‌م ده‌نگی هێناوه .
دوای دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندی 7ی نه‌ینه‌وا شه‌هید ده‌بێته جێگری مه‌ڵبه‌ند بۆ کاروباری عه‌سکه‌ری و لێپرسراوی کۆمیته‌ی باڵای پێشمه‌رگایه‌تی له ئاکرێ .
شه‌هید مه‌لاسلێمان دوا کار که‌پێی سپێردراوه له‌دوای هاتنی لێژنه‌ی ئاشتی بۆ ناوچه‌ی بادینان ده‌بێته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشتی له شاری ئاکرێ .
هه‌ر له شاری ئاکرێ له به‌رواری 5/5/1994 شه‌هید مه‌لاسلێمانی قاره‌مان دوای 31 ساڵ له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و کوردایه‌تی گیانی پاکی به خاکی کوردستان ده‌سپێرێ و شه‌هید ده‌بێت .
شه‌هید مه‌لاسلێمان له‌دوای خۆی حه‌وت منداڵ جێده‌هێڵێت چوار کوڕ و سێ کچ به‌ناوه‌کانی ( ئاره‌زوو ، ساکار ، هاوکار ، هۆگر ، سکاڵا ، به‌ختیار ، به‌شدار ) .
کوڕی شه‌هید به‌شـــدار سلێمان
bashdarsleman@hotmail.com
bashdarsleman@yahoo.com
http://facebook.com/bashdarsleman1
|  | 4-2-2012 22:03:58 |
| ئێزدیاتی |  | 4-2-2012 14:02:14 |
| تیرورکرنا حەزێن بێ مراد |  | 4-2-2012 13:36:16 |
| شەپال ئیبراهیم |  | 4-2-2012 13:27:44 |
| سازی ئێزی |  | 3-2-2012 23:04:53 |
| وێنه بۆ ناو نیشانی پزیشكی كورده‌واری که له به شی هه مه جۆردا بڵاو کراوه ته وه هیوادارم له شوێنی خۆی دایبنێن |  | 3-2-2012 20:28:56 |
| لا په ره ی یه که می ماڵپه ری به یان که له به شی هه مه جۆردا بڵاو کراوه ته وه هیوادارم له شوێنی خۆی دایبنێن |  | 3-2-2012 19:41:09 |
| ناوه کانی تری مانگه کوردیه کان(بۆ به شی هه مه جۆر پیتی ) ( ن) |  | 3-2-2012 11:05:02 |
| ڕوناهیەك ل سەر پەروەردا مەدەنی |  | 2-2-2012 23:07:47 |
| پێنگاڤێن ب ساناهی |  | 2-2-2012 23:00:50 |
| 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 ... |