ده‌ستپێك
كوردیپێدیا چ زانیارییه‌كی پێویسته!
ناوی گروپ
زانیاریی پێویست
بڵاوكراوه‌كان
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كی كوردی یان بێگانه كه په‌یوه‌ندیی به كوردستان و كورده‌وه هه‌بێت له كوردیپێدیادا تۆمارده‌كرێت.. له‌وانه گۆڤار، رۆژنامه یان هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كی تر.
زانیاریی پێویست:
* ناوی بڵاوكراوه
* پێناسێكی گشتی و كوورتی بڵاوكراوه‌كه
* وێنه‌ی به‌رگه‌كه‌ی
* په‌ڕتووكه كوردییه‌كان له پۆلێكی جیاوازدا به‌ناوی په‌ڕتووكخانه‌ی كوردییه‌وه تۆمارده‌كرێن.
پارت و رێكخراوه‌كان
هه‌ر پارتێك یان رێكخراوێكی رامیاری، مه‌ده‌نی، پیشه‌یی، وه‌رزشی، هونه‌ری و هتد كه په‌یوه‌ندیی به كوردستان كورده‌وه هه‌بێت تۆمارده‌كرێت.
زانیاریی پێویست:
* ناوی پارت یان رێكخراو
* مێژووی رێكخراو یان پێناسه‌یه‌كی
* هه‌رێم
* جۆری رێكخراو
* لۆگۆی رێكخراو
په‌ند و ئیدیۆم
په‌ند و ئیدیۆمه‌كه پێویسته كوردی بن.
روونكردنه‌وه‌یه‌كی رێزمانی بۆ ئیدیۆم یان لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌نده‌كه بكرێت.
ناوی ئه‌و ناوچه‌یه ببرێت كه په‌نده‌كه یان ئیدۆمه‌كه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنرێت.
په‌ڕتووكخانه‌ی كوردی
هه‌ر په‌ڕتووكێكی كوردی یان بێگانه كه په‌یوه‌ندیی به كوردستان و كورده‌وه هه‌بێت له كوردیپێدیادا تۆمارده‌كرێت..
زانیاریی پێویست:
* ناوی په‌ڕتووك
* ناوی نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ، ده‌زگای وه‌شان، چاپخانه، ساڵی چاپ، تیراژ، رێكه‌وت و ژماره‌ی سپاردن
* پێناسێكی گشتی و كوورتی په‌ڕتووكه‌كه
* وێنه‌ی به‌رگه‌كه‌ی
* فایلی پی دی ئێفه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌بوو، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا لینكی داونلۆده‌كه‌ی زۆر پێویسته.
خواردنی كوردی
هه‌ر خواردنێكی كوردی یان رۆژهه‌ڵاتی كه كوردیش به‌كاریبهێنێت لێره‌دا تۆمارده‌كرێت.
زانیاریی پێویست:
* ناوی خواردنه‌كه
* پێكهاته‌كانی و شێوه‌ی دروستكردنی
* له چ ناوچه‌یه‌كی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت
* وێنه‌یه‌كی خواردنه‌كه
رێكه‌وت و رووداو
ته‌واوی بابه‌ته‌كانی رێكه‌وت و رووداو له داتابه‌یسی هاوڕێنامه بۆ مێژووی كوردستان و كورد - چاپی ده‌زگای سه‌رده‌م ساڵی 1999ه‌وه وه‌رگیراوه.
له‌م به‌شه‌دا ئیدی هیچ بابه‌تێكی تری رۆژانه تۆمارناكرێن به‌هۆی زۆریی رووداوه‌كانی ئێستاوه، مه‌گه‌ر رووداوێك هه‌ر زۆر زۆر گرنگ بێت..
شوێنه‌كان
هه‌ر شوێنێك بكه‌وێته ناو سنووری نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌وه له كوردیپێدیادا تۆمار ده‌كرێت له‌وانه:
شار، شارۆچكه، شاره‌دێ، گوند، ناوچه، چیا... هتد.
بۆ هه‌ریه‌كێك ئه‌م زانیارییانه پێویسته:
* هه‌رێم
* شێوه‌زار
* ژماره‌ی دانیشتووان ئه‌گه‌ر شیاوبوو
* وێنه
شوێنه‌وار و كۆنینه
هه‌ر شوێنه‌وار یان كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئاركیۆلۆجی ناو سنووری كوردستان یان هه‌ر شوێنه‌وار و كۆنینه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه په‌یوه‌ندیی به كوردستان و كورده‌وه هه‌بێت.
زانیاریی پێویست:
* پێناسه‌یه‌كی شوێنه‌وار یان كۆنینه‌كه
* وێنه‌ی بابه‌ته‌كه
كاری شێوه‌كاران
هه‌ر كارێكی شێوه‌كاریی كوردی یان بێگانه كه په‌یوه‌ست بێت به كوردستان و كورده‌وه.
به‌بێ بوونی وێنه‌ی كاره هونه‌رییه‌كه هیچ تۆمارێك ناخرێته ناو ئه‌م پۆله‌وه!
كه‌سایه‌تییه‌كان
هه‌ر كه‌سێك، چ كورد، كوردستانی یان بێگانه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندیی به رووداوێكی مێژووییی كورد، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی، هونه‌ر، وێژه، وه‌رزش یان هه‌ر شتێكی گرنگی تره‌وه هه‌بێت له كوردیپێدیادا تۆمار ده‌كرێت.
بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌م زانیارییانه پێویسته:
* ناوی ته‌واوی ئه‌و كه‌سه - نازناوی ئه‌گه‌ر هه‌بوو.
* ره‌گه‌ز و چ جۆره كه‌سێكه یان له كوردیپێدیادا سه‌ربه چ گرووپێكه.
* رێكه‌وتی له‌دایكبوونی
* رێكه‌وتی كۆچی دوایی - ئه‌گه‌ر له ژیاندا نه‌مابوو.
* كاره‌كانی ئه‌و كه‌سه
*وێنه‌كه‌ی
كوورته‌باس
گاڵته‌وگه‌پ
له‌م پۆله‌دا ته‌نها ئه‌و نوكته و گاڵته‌وگه‌پانه بڵاوده‌بنه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به كوردستان و كورده‌وه هه‌یه.
گوڵنامه‌ی كوردی
ئه‌م داتابه‌یسه له‌لایه‌ن كاك (حامید درودی)یه‌وه پێشكه‌شی كوردیپێدیا كراوه له 25-05-2011
ژماره‌ی تۆماره‌كانی ئه‌م داتابه‌یسه كه پێشكه‌شكرا 1855 بابه‌ت بوو.
له‌م داتابه‌یسه‌دا هه‌ندێك بابه‌تی دووباره‌ی تێدایه و ئه‌وانه به‌ره‌به‌ره لاده‌برێن.
نامه‌كان
ئه‌و نامانه‌یه كه تێكۆشه‌رانی كورد له زیندانی دوژمنانه‌وه بۆ كه‌سوكار و هاوخه‌باتانیان ناردووه. یان ئه‌و نامانه‌ی كه سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ یه‌كدی و بێگانه‌دا گۆڕیوویانه‌ته‌وه و به‌های مێژوویی گرنگیان هه‌یه.
ناوی منداڵان
زۆرینه‌ی تۆماره‌كانی ناوی منداڵان له داتابه‌یسی ناونامه بۆ منداڵانی كورده‌وه هاتووه - دانانی هاوڕێ باخه‌وان..
هه‌ر ناوێك كه بێته ناو ئه‌م پۆله‌وه ده‌بێت كوردی بێت، یان په‌یوه‌ندیی به كوردستانه‌وه هه‌بێت.
* ده‌بێت ره‌گه‌زی ناوه‌كه بۆ كوڕ یان كچ یاخود بێلایه‌ن دیاریبكرێت.
* پێویسته واتای ناوه‌كه لێكبدرێته‌وه.
* هیچ ناوێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌م پۆله‌دا تۆمارناكرێت!
* وێنه له‌م پۆله‌دا تۆمارناكرێت.
نه‌خشه‌كان
هه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی كوردستان یان ناوچه‌یه‌كی یان نه‌خشه‌یه‌كی تری خۆرهه‌ڵاتی نێوین یان جیهان كه په‌یوه‌ندیی به كوردستان و كورده‌وه هه‌بێت.
هه‌مه‌جۆره
هه‌ر شتێكی تر كه په‌یوه‌ندیی به لایه‌نێكی كوردستان و كورده‌وه هه‌بێت و نه‌كه‌وێته ژێر پۆله‌كانی تره‌وه!
وشه و ده‌سته‌واژه
لێره‌دا هه‌ر وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كوردی تۆمارده‌كرێت.
زانیاریی پێویست:
* رێنووسی ته‌واو
* سه‌ربه چ شێوه‌زمانێكه
* پێناسی رێزمانیی
* باشتروایه وشه‌كه یان ده‌سته‌واژه‌كه بخرێته رسته‌وه
وێنه نه‌ناسراوه‌كان
له‌م پۆله‌دا نه‌نها ئه‌و وێنه كۆنانه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به رووداوێكی مێژوویی یان كه‌سایه‌تییه‌كی كورده‌وه هه‌یه و هێشتا پێناسه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌و وێنه‌یه نه‌كراوه.
وێنه و پێناس
هه‌ر وێنه‌یه‌كی گرنگ كه په‌یوه‌ندیی به لایه‌نێكی كوردستان و كورده‌وه هه‌بێت.
به‌بێ بوونی وێنه هیچ بابه‌تێك له‌م پۆله‌دا بوونی نابێت!
Kurdipedia.org (2008 -2012) |
contact@kurdipedia.org
Tel.: 0031 6 54710293 |
CSS 2.1
|
HTML 4.01 Transitional