
له زمانی خۆیه‌وه:
ناوی ته‌واوم (هاوڕێ قادر ره‌سوڵ)ه.
له رۆژی 28ی فێبریوه‌ریی ساڵی
1966 له گه‌ڕه‌كی (گۆیژه)ی شاری
سلێمانی له
دایكبووم.
هه‌ر له
سلێمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی – رشته‌ی وێژه‌ییم ته‌واو كردووه.
ساڵی
1984 چوومه‌ته به‌شی یاسای كۆلیژی یاسا و رامیاریی
زانكۆی موسڵی
كوردستانی بنده‌ستی داگیركه‌ری
ئێڕاق. ساڵی
1986 به‌هۆی به‌شدارینه‌كردن له راهێنانی هاوینه‌ی سه‌ربازیی داگیركه‌ری به‌عس، بۆماوه‌ی 2 ساڵ له زانكۆ ده‌رده‌كرێم و ساڵی
1988 ده‌ستمكرده‌وه به خوێندن و له ساڵی
1990دا كۆلیژی یاسام ته‌واوكردووه. هه‌ر له هه‌مان ساڵیش‌دا بوومه پارێزه‌ر و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م وازم لێهێنا.
له ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه حه‌زم له خوێندنه‌وه و نووسینی هه‌ڵبه‌ست كردووه، به‌ڵام تائێستا یه‌ك دێڕه هۆنراوه‌م بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. هاوینی
1978 به‌شێكی ماڵه‌كه‌مان سووتا و ئه‌وكاتیش
ده‌فته‌ری شیعره‌كه‌ی منیش بووه خۆراكی ئاگر و ئیتر به‌لای نووسینی هه‌ڵبه‌ستدا نه‌چوومه‌وه.
پاشتر ده‌ستمكرده خوێندنه‌وه‌ی چڕی مێژوویی و رامیاری و یه‌كه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووییی خۆمم ساڵی
1986 نووسی. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌م له ده‌مه‌ده‌می
ئه‌نفاله‌كاندا له‌گه‌ڵ
ده‌فته‌ری بیره‌ره‌وه‌ریی پێشمه‌رگایه‌تیم له گوندی (
شه‌مه)ی شاره‌زوور شارده‌وه و به‌ڵام به‌داخه‌وه پاشان له‌ناوچوون و هه‌رگیز ده‌ستم نه‌كه‌وتنه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه بوومه‌ته ئه‌ندامی
پاسۆك، چ وه‌ك رێكخستن، چ وه‌ك
پێشمه‌رگه. له
پاسۆكدا به‌ناوی (ئامانج)ه‌وه ده‌ناسرام. هه‌ندێك جار زۆر چالاك بووم و هه‌ندێكجاریش سست. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی
پاسۆك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حیزبی تردا یه‌كبگرێت وازم له
پاسۆكایه‌تی هێنا.
رۆژی 5ی مارتی
1992 وڵاتم به‌جێهێشت و به‌ره‌و سووریا و پاشان لوبنان كه‌وتمه‌ڕێ و له‌كۆتایی ئه‌وساڵه‌دا له وڵاتی هۆڵاند گیرسامه‌وه. له‌وكاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌نازی هاوسه‌رم له‌وێ ده‌ژین و كوڕێك و كچێكمان به‌ناوی (میتان و ئارتین)ه‌وه هه‌یه.
ساڵانێكه كارمه‌ندی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانم و ئێستا له دادگای لاهای له به‌شی یۆگۆسلاڤیای پێشوو به‌ڕێوه‌به‌ری داتاكانم.
له بڵاوكراوه‌كانم:
1: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری
1991ی باشووری
كوردستان - چاپی یه‌كه‌م - هۆڵندا -
1994.
2: پڕۆژه‌ی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كورد - چاپی یه‌كه‌م - هۆڵندا -
1994. چاپی دووه‌م - هۆڵندا -
1995. چاپی سێیه‌م -
هه‌ولێر -
2002 - له‌بڵاوكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی
میدیا – چاپخانه‌ی ئۆفسێتی
هه‌ولێر.
3:
كوردستان...
نیشتمانی یه‌كه‌مینی سۆمه‌رییه‌كانه - چاپی یه‌كه‌م - هۆڵندا -
1996. چاپی دووه‌م – ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئاراس –
كوردستان هه‌ولێر – چاپخانه‌ی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده – ژماره‌ی سپاردن: 91 -
2003.
4: هاوڕێنامه بۆ مێژووى
كوردستان و كورد – چاپی یه‌كه‌م – بنكه‌ى چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م - زنجیره (16) - چاپخانه‌ی ڕوون – سلێمانى –
1999.
5: ئاڵای كورد - چاپی یه‌كه‌م - ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م - زنجیره (117) -
سلێمانی -
2001.
6: ڕۆژی شۆڕش یان ڕۆژی تیرۆر - چاپی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ری
2003 – چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری – ژماره‌ی سپاردن: 301 -
كوردستان –
هه‌ولێر.
7:
وشه په‌ڕته‌وازه‌كان – به‌رگی یه‌كه‌م – سه‌رجه‌می 100 وتار و كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له نێوان ساڵانی
1995 و
2005دا له گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه كوردی و بێگانه‌كانی
كوردستان و هه‌نده‌راندا بڵاوكراونه‌ته‌وه - ژماره‌ی سپاردنی (
1994)ی ساڵی (2008)ی پێدراوه – چاپخانه‌ی سیما - 2009 –
كوردستان –
سلێمانی.
8:
ئه‌ده‌بیاتی كاژیك – كۆكراوه‌ی بڵاوكراوه‌كانی كاژیك – هێشتا چاپنه‌كراوه.
9: به‌راوورده‌كانی ژیان - پرس و رایه‌كی به‌راووردكارییه بۆ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌ییبوون - 2009 - هێشتا چاپنه‌كراوه.
10:
ده‌ستوورم واهی خوێنده‌وه - كۆمه‌ڵێك ره‌خنه و تێبینیی یاسایی، زما
نهوانی و لۆجیكییه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی
ده‌ستووری هه‌رێمی
كوردستان - 2009 - هێشتا چاپنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها زۆرێك وتار و كورته لێكۆڵینه‌وه كه له
رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه كوردی و بیانییه‌كاندا له
1995ه‌وه تاوه‌كو ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی بڵاوكراوه‌كانی:
http://www.bakhawan.com
ئیمێڵ:
hawreh@bakhawan.com