كوردیپێدیا به‌هیوایه له پاشه‌ڕۆژدا سه‌رباری ئه‌م ماڵپه‌ڕه، زانیارییه‌كانی ناویشی له شێوه‌یه‌ی چه‌ند به‌رگێكی په‌ڕتووكی گه‌وره‌دا به‌چاپ بگه‌یه‌نێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو بابه‌تێك له‌و به‌رگانه‌ی كوردیپێدیادا چاپ نابن. به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه ده‌بن كه كوردیپێدیا له راستی و دروستی‌یان دڵنیایه و به دوو كۆنتڕۆڵدا تێده‌په‌ڕن. كۆنتڕۆڵه‌كانیش چاكسازی و پاكسازین به‌پێی ستاندارده‌كانی خودی كوردیپێدیا. كۆنتڕۆڵی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی له ستاندارده‌كانی كوردیپێدیادا دانراون پیاده‌بكرێن. كۆنتڕۆڵی دووه‌میش پێداچوونه‌وه‌ی هه‌مان ستاندارده‌كانه و له رووی بابه‌تیشه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت و بڕیار ده‌درێت بخرێته ناو په‌ڕتووكی كوردیپێدیاوه، پاشان ئه‌و بابه‌ته له دامێنییه‌وه به هێڵی سه‌وز لێی ده‌نووسرێت: ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌یه بۆ په‌ڕتووكی كوردیپێدیا!.
له‌گه‌ڵ رێزی ئاماده‌كار و به‌ڕێوه‌به‌ری كوردیپێدیا: هاوڕێ باخه‌وان Tel.: +31 (6) 54710293 به‌ختیاری شه‌مه‌یی (راوێژكار)
2008 - 2010
|