زۆر به‌داخه‌وه كه زمانی كوردی نه‌خۆی و نه رێنووسه‌كه‌ی ستاندارد نییه و هه‌ریه‌ك به ئاره‌زووی خۆی و له‌لای خۆیه‌وه زمان و رێنووسێكی داڕشتووه و به‌ڕاده‌یه‌ك راستكردنه‌وه‌یان ئاسان نییه. كوردیپێدیا له كاتی داڕشتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كاندا ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه ده‌كات و هیواداریشه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێی ده‌گات به‌و شێوه‌یه بن: - بابه‌ته‌كانی كوردیپێدیا به شێوه‌زمانی كرمانجیی باشووره - سۆرانی. - رێنووسی كوردیپیدیا له ئێستادا به پیتی ئارامی - عه‌ره‌بییه. - كوردیپێدیا فۆنتی یونیكۆدی تاهۆما به‌كاردێنێت، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان به‌و تیپه نانووسن، ئه‌وا ده‌توانن بابه‌ته‌كانتان پێش ناردنی بۆ كوردیپێدیا هه‌ر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كوردیپێدیاوه بكه‌نه تیپی یونیكۆدی تاهۆما، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كلیك له لینكی گۆڕینی فۆنته‌كان بۆ یونیكۆد بكه‌ن. - كوردیپێدیا هه‌وڵده‌دات به‌دوور بێت له به‌كارهێنانی شێوه‌زمانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ئه‌و زمانه نووسینه‌ی كه ساڵانێكه وێژه‌ی كوردیی له باشووردا پێده‌نووسرێت، په‌یڕه‌وی ده‌كات. بۆ نموونه هاو و ئه‌بێتن! به‌كارنایه‌ن. به‌ڵكو هات و ده‌بێت ده‌نووسرێت. - پیتی (وو) ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌ره‌تای وشه‌وه به (و) ده‌نووسرێت. - پیتی (ڕ)ی قه‌ڵه‌و ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌ره‌تای وشه‌وه به (ر) ده‌نووسرێت. - وشه‌كانی (ئه‌بێت، ئه‌كرێت و ئه‌چێت و به‌وجۆره ...) به (ده‌بێت، ده‌كرێت و ده‌چێت و به‌وجۆره ...) ده‌نووسرێت. - وشه‌كانی (ده‌بێ، ده‌كرێ و ده‌چێ و به‌وجۆره ...) به (ده‌بێت، ده‌كرێت و ده‌چێت و به‌وجۆره ...) ده‌نووسرێت. - هێماكانی (.،:!؟) له كوردیپێدیادا ده‌نووسێنرێت به وشه‌كه‌ی پێشییه‌وه و پاشان هێمای بۆشایی - Space ده‌نووسرێت، ئنجا وشه‌یه‌كی تری به‌دوادا دێت. ئه‌مه ستانداردێكی جیهانییه و به‌داخه‌وه له نووسینی كوردیدا زۆر گوێی پێ‌نادرێت. - پیتی (و)ی په‌یوه‌ندی له كوردیپێدیادا به وشه ده‌ژمێردرێت و نانووسێت به هیچ وشه‌یه‌كی تره‌وه، بۆ نموونه ده‌بێت بنووسرێت (من و تۆ). - پیتی درێژكه‌ره‌وه‌ی وشه (ـ) به‌كارنایه‌ت، له‌جیاتی كـــــــــوردیـــــــــــــــپــــــــــــــــێـــــــــــدیــــــــــــا! هه‌ر كوردیپێدیا ده‌نووسرێت. له هه‌ندێك باری نائاساییدا بۆ ئه‌وه‌ی وشه كوردییه‌كه نه‌بێته الله ی عه‌ره‌بی ئه‌وا ئه‌و پیته درێژكه‌ره‌وه‌یه به‌كارده‌هێنرێت، بۆ نموونه وشه‌ی كولله!ی كوردی ده‌بێته كوللـه. - كه‌وانه له كوردیپێدیادا ته‌نها له جۆری () ده‌بێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر كه‌وانه‌ی ماتماتیكین و له كوردیپێدیادا به‌كارناهێنرێن. - هه‌ر بابه‌تێكی كوردپێدیا ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو دێڕ بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ناته‌واوه و هه‌وڵی باشتركردنی ده‌درێت. - بیۆگرافیای هه‌ر كه‌سێك ده‌بێت شوێن و رێكه‌وتی له‌دایكبوون و كاره‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی تێدابێت، ئه‌گه‌ر له ژیاندا نه‌بوو، ده‌بێت شوێن و رێكه‌وتی كۆچی دوایی تۆمار بكرێت. - هیچ بابه‌تێك بڵاوناكرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیی به كوردستان و كورد و كورده‌وارییه‌وه نه‌بێت. - هه‌ر بابه‌تێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان لایه‌نگیریی تێدابێت بۆ لایه‌نێكی رامیاری له كوردیپێدیادا تۆمار ناكرێت. یان ده‌بێت ئه‌و لایه‌نگیرییه‌ی لێ لاببرێت. - رێكه‌وتی رۆژ و مانگ و ساڵی كوردیپێدیا به‌پێی كه‌لێنده‌ری گریگۆر ده‌بێت، واته ئه‌وه‌ی كه تێكڕای هه‌موو جیهان به‌كاریدێنن و تێیده‌گه‌ن، له‌و رووه‌وه كه‌لێنده‌ری كوردی، هیجریی عه‌ره‌بی، هه‌تاویی ئێرانی و هیی تر به‌كار نایه‌ت، ئه‌و ساڵه هه‌تاویی و هیجرییانه‌شی له كوردیپێدیادا هه‌ن، هه‌وڵده‌درێت وه‌ربگێڕدرێن. رێكه‌وته‌كانیش به‌شێوه‌ی رۆژ-مانگ-ساڵ تۆمارده‌كرێن و به‌هه‌موویه‌وه ده‌بێت 10 پیت بكات، بۆ نموونه: 01-10-2000. واته مانگی رۆژی یه‌كه‌می مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2000. بۆ وه‌رگێڕانی رێكه‌وته كۆچی، هه‌تاوی و كوردییه‌كان ده‌توانن لینكی گۆڕینی رێكه‌وته‌كان به‌كاربهێنن. - ناوی مانگه‌كانی ساڵ به‌شێوه‌ی زایینی به‌كارده‌هێنرێت، له جیاتیی ئازار، مارت ده‌نووسرێت و هتد.. - هه‌وڵده‌درێت بۆ هه‌ر بابه‌تێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه وێنه‌یه‌ك ئاماده‌بكرێت. هه‌موو وێنه‌كانی كوردیپێدیا ئه‌و وێنه ئازادانه‌ن كه له ئنته‌رنێته‌وه وه‌رگیراون یان ئه‌وانه‌ی كه هاوكارانمان به سوپاسه‌وه بۆیان ناردووین. - قه‌باره‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌كی كوردیپێدیا نابێت له 50 كیلۆ بایت زۆرتر بێت. - رێنووسی ناوه‌كان به‌پێی رێنووسی كوردی ده‌بێت، له‌و رووه‌وه ناوی (محمد)ی عه‌ره‌بی به (محه‌مه‌د) ده‌نووسرێت. ئه‌مانه هه‌ندێك ناوی عه‌ره‌بیی زۆر دووباره بووه‌وه‌ن و له كوردیپێدیادا به‌مجۆره ده‌نووسرێن: محمود - مه‌حمود، حسین - حسێن، مولود - مه‌ولود، عبدلرحمن - عه‌بدولڕه‌حمان - ابرهیم - ئیبراهیم، اسماعیل - ئیسماعیل، رووف - ره‌ئوف، حامد - حامید، خالد - خالید، عبدالله - عه‌بدوڵڵا، صالح - ساڵح، سلیمان - سڵێمان، طاهر - تاهیر، ظاهر - زاهیر، عثمان - عوسمان، صلاح - سه‌ڵاح، صلاح ا‌لدین - سه‌ڵاحه‌دین، صدیق - سدیق، خضر - خدر. - ژماره‌كانی ناو كوردیپێدیا به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بییه، واته 0123456789. رێنووسی هیندی و فارسی بۆ ژماره‌كان به‌كارنایه‌ن. هه‌ڵبه‌ت هێشتا رێنووسی هه‌موو بابه‌ته‌كان به‌و جۆره نییه و له پاشه‌ڕۆژدا هه‌موویان به‌و شێوه‌یه ده‌گۆڕدرێن.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی كوردیپێدیا ببێته پڕزانیاریترین سه‌رچاوه‌ی كوردی!
له‌گه‌ڵ سڵاوی ئاماده‌كار و به‌ڕێوه‌به‌ری كوردیپێدیا: هاوڕێ باخه‌وان Tel.: +31 (6) 54710293 به‌ختیاری شه‌مه‌یی (راوێژكار)
2008 - 2010
|