لە ساڵی 1925دا لە شاری #هەولێر# چاوی بەژیانی هەڵێناوه. خوێندنی ئایینی لەلای مەلا عوسمان باوکی دەستپێکردوو لە دواییدا لەلای مەلا ناسراوی هەولێر درێژەی بەخوێندنەکەی داوە و دوا خوێندنی موستەعیدی لەلای زانا ناودار مەلا ساڵحی کۆزەپانکە تەواوکردووە و گەیشتووەتە پایەی مەلایەتی بەڵام مۆڵەتی زانستی وەرنەگرتووه.
مەلا شەریف کەسێکی زیرەکی بەهرەدار بوو. هەرپشتی بەزانیاریی ئایینی و فیقیهی نەبەستووه. بەڵکوو لە ڕێگەی زۆر خوێندنەوەی سەرچاوەی ڕۆشنبیری و زانستی نوێ و وێژەیی ڕامیاری خۆی پێگەیاندووەو بووەتە ڕووناکبیرێکی تێگەیشتووی پێشکەوتخواز بەزیرەکی خۆی و لە ڕێگەی مامۆستای تایبەتییەوەفێری چەند زمانێکی بیانی وەک عەرەبی و تورکی و فەرەنسی و فارسی بووه، جگەلەکوردی زگماگی خۆی بووه.
مەلا شەریف لە ساڵی 1942ەوەکەجارێ لاوێکی 17 ساڵی بووە چووەتە کۆڕی خەباتی چینایەتی و لەئەنجامی چالاکی نواندنی لەرێکخراوی چەیڕەوی ساسی لە ساڵی 1949دا دەگیرێت و چەند ساڵێک سزا دەدرێت و لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا بەردەبێت و خێزانێک پێکەوەدەنێ و ژیانێکی هەژارانە دەژی لەدوا داوا ژیانیدا چەند فرمانێکی میریی دەبینی کەدواترینیان فەرمانبەری چاپخانەی شارەوانی هەولێر بووه.
لەئێوارەی ڕۆژی 1976.04.28 دا بە نەخۆشی نۆرەدڵی لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
لە بواری نووسین و وەرگیڕانیشەوەگەلێک بەتوانابووە و تا لەلە ژیاندا بوو دوو پەرتووکی بە زمانی عەرەبی بەچاپ گەیاند، کەئەمانەی خوارەوەن:
1. الصداقة العربیة الکردیة -لە ساڵی 1959 دا بەچاپی گەیاندووه.
2. لمحة عن الاکراد -دانانی کۆمابوا -بە زمانی فەڕەنسی و ئەمیش لەفەڕەنسیەوەکردوویەتیەعەرەبی و کۆڕی زانیاری کوردی یارمەتی لەچاپدانی داوە و لە ساڵی 1973دا چاپکراوه.
جگەلەم دوو بەرهەمەچاپکراوەیشی پێنج بەرهەمی بەنرخی (لەشیعر و چیرۆکی وەرگێڕدرا و ڕیزمان)ی بەدەسنووسی لەپاش بەجێماوە کەئەمانەن:
1. ڕۆمیۆ و جولێتی چینی -لەچینییەوە کراوەتە فەڕەنسی و ئەو لەفەڕەنسیەوە کردووویەتیە کوردی
2. دیوانێکی شیعری نیشتمانی و ڕامیاری بە زمانی کوردی
3. چەند شانۆگەرییەکی لەزمانی فەرەنسی کردوویەتی بە کوردی