 |
به‌راووده‌كانی ژیان
پرس و رایه‌كی به‌راووردكارییه بۆ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌ییبوون
نووسینی هاوڕێ باخه‌وان - 2009
|
|
دابه‌زاندنی به‌راوورده‌كانی ژیان به‌فایلی: PDF
|
|
|
له‌پێناوی درووستكردنی گفتووگۆیه‌كی جدی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نووسینه، نووسه‌ر به‌هیوایه پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌راووردانه بیروڕاكانی خۆت لێره‌دا تۆماربكه‌یت، تاوه‌كو ئه‌گه‌ر له‌پاشه‌ڕۆژدا ئه‌م نووسینه هه‌لی چاپی بۆ ره‌خسا، ئه‌وا ته‌واوی په‌یامه‌كانی خوێنه‌رانیش وه‌ك پاشكۆیه‌ك له‌گه‌ڵیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. تكایه ئاگاداربه، ته‌نها ئه‌و په‌یامانه لێره‌دا پیشانده‌درێت كه په‌یوه‌ندییان به‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌راووردانه‌وه هه‌یه..
پیشاندانی فۆڕمی تۆماركردنی په‌یام
|
|
په‌یامه‌كان:
|
|
2 په‌یام تۆماركراوه، لاپه‌ڕه 1 له 1
|
| 1 |
| رێكه‌وت | ناو | ئیمێڵ | | په‌یام |
| 30-3-2009 13:05:57 | ئالان هۆرامی | alanhorami@yahoo.co.uk | | بەڕێز هاوڕێ باخەوان زۆر پێخۆشحاڵ بووم بە خوێندنەوەی نووسینەکەت چونکە چەندین بیرەوەری خۆمی وەبیرهێنامەوە لە گەڕەکی دەرگەزێن و قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی خۆم. جگە لەوەش گەشتی هاوینانم بۆ گوندەکەم. بەڵام لە هەمووی پتر ئەو ئازایەتیەی کە نواندووتە. چونکە ئازایەتی لای من هێزی لەش و زاڵبوون بەسەر کەسانی دیکەدا نیە، بەڵکو زاڵبوونە بەسەر خۆت و ئامادەییت بۆ گۆرڕانە. چونکە من بە ئەزموونی خۆم دەزانم کە چەند سەختە مرۆڤ واز لە هەندێک شت بهێنێت کە لە ناخی دەروونیدا چەقیون و بوونەتە بەشێک لە شوناسنامەی! بەڵام من دەخوازم کە ئێمە هاریکاری یەکدی بکەین بەڵکو لەوەش ئازاتر بین و هەنگاوێکی پتر بنێین بۆ پاککردنەوەی ئەودوای خڵتەکان کە هێشتا تیاماندا ماون. بۆ نموونە نووسینەکەت هێشتا هەندێک ئاسەواری ناڕاستەوخۆی ستێریۆتایپ و سووکایەتیکردن بە گەل و نەتەوەی دی و حیزب و بیروباوەڕی دیکەی پێوە دیارە. هەرچەندە ئەمانە زۆر کەمن و زۆریش ئاشکرانین. بەداخەوە ئێستا بوارم نیە کە بە دوورودرێژی هەموو تێبینیەکانم بنووسم هیوادارم لە داهاتوودا پەیوەندی بکەین و پتر لە یەکدی حاڵی ببین. بەڵام چەند تێبینیێکی سەرپێی دەنووسم کە هیوادارم لە کەمو کوڕییان ببووریت. من زۆر دەمێکە ئەوە دەزانم کە کورد نەک هەر بە تەواوی وەک تۆ نووسیوتە، نەتەوە نیە، بەڵکو هەر فڕیشی بە نەتەوەوە نیە. چونکە من خۆم کاتی خۆی یەکێک بووم لەو چەپ و مارکسیانەی کە باستکردوون و کوردیان بە نەتەوە دانەناوە بەڵام ئەمە لەبەر بەرژەوەندی عەرەب نەبوو چونکە ئێستا و ئەوسایش نە من و نە مارکسیەکان عەرەبیش بە نەتەوە نازانین!! بەڵکو ئەمە راستیێکی زانستیە و کاتێک کە ڕاستیێکی زانستیش دان پێدا دەنێیت وەک بۆ نموونە زەوی شتەکانی دی کێش دەکات، لەبەر ئارەزوو و بەرژەوەندی کەسی دی نیە. زانستیەکەشی لەوەدایە کە نەتەوە قۆناغێکی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیە پاش تەفروتوونابوونی هۆزایەتی و درووستبوونی چینی ناوەڕاست درووست دەبێ ئەم چینە ناوەڕاستەیە کە ئەو بەرژەوەندیە هاوبەشە دروست دەکات کە تۆ باسی دەکەیت. واتە نەتەوە شتێکی نوێیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا و هەمیشە نەبوە و ناشمێنێت. باوەڕناکەم یەکێکی وەک گۆرانی شاعیر کە ئەندامی حزبی شیوعی ئێراق بوە تا مردنیشی بەرژەوەندی عەرەبی لە بەرژەوەندی کورد پتر ویستبێت. ئەو گۆرانەی کە لە سەردەمێکدا بە زمانێکی کوردی وا پاراو هۆنراوەی هۆنیوەتەوە من دڵم بۆ تاڵێ وەنەوشە پەرۆشە کە لەژێر سێبەری تووتڕکا خامۆشە دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین هەتاکەی بە سستی و بە پستی بژین، پەلامارێ ئەی کورد ئارەق رشتنێ لە دڵ کرمی ناکۆکی دەرکردنێ ئەو زمانەی کە ئێستاش من و تۆ پێوەی دەناڵین و نازانین چی بۆ داتاشین. چونکە نەک هەر وشەی دەوڵەت و حکومەتی تێدا نیە و وشەی میری داتاشرویش هەروەکوو میر نشینەکان لە ئەمیر و ئەمر و ئەمارەتی عەرەبیەوە وەرگیراوە، بەڵکو لە هەمووی گرنگتر وشەی حیزبیش لە زمانی کوردی‌دا نیە. ئەمەش گرنگە و خۆشت لەوەوە زۆر نزیک بوویتەوە، چونکە کۆمەڵگەیێک کە نەتوانێ حیزب ێک دروستبکات چۆن دەتوانێ دەوڵەت و حکومەت دروستبکات. چوونکە هەروەک خۆت پیشانت داوە ئەو بەناو حیزبانەی کە تائێستا کورد دروستیکردوون، ئەویش بۆ لا سایی گەلانی دەوروبەر و جیهان و پاش ئەوانیش بە ماوەیێکی زۆر دوورودرێژ، ئێستاش حیزبی تەواوەتی نین و هەر درێژکردنەوەی دەسەڵاتی هۆزایەتین. بەڵام با بڵێین ئەمە لەبەر هۆکاری دوژمنان و نەزانی و شتی دی لەم بابەتە بێت، بەڵام خۆ ئەو کوردانەی وەک من و تۆ لە ئەوروپاین دەبوایە تۆزێک شت فێر بووینایە و بمانتوانیایە هیچ نەبێت رێکخراوێکی رێک‌وپێکی ناحیزبی و نا هۆزایەتی دروست بکەین بۆ هاریکاری یەکدی، هەر وەک هەموو گەل و نەتەوەکانی دی. بۆ نموونە من لە لەندەنم و پۆڵەندیەکان کە لەم دواییەدا تۆزێک زۆربوون، یەک بینای چەند قاتی گەورەیان کردوە بە بنکەی خۆیان و ئێمەی کورد بۆ هەندێک بۆنە دەچین هۆڵەکانیان بەکرێ دەگرین. کەچی کوردەکان بە کچی پۆڵەندی و ئەوانی دی ئەوروپای رۆژهەڵات دەڵێن علوج!! نازانم لای ئێوەش ئەو زاراوەیە هەبێت یان نا، بەڵام لای ئێمە زۆر باوە! بەڵام کورد نەک هەر یەک بنکە بەڵکو تەنیا لە لەندەندا سی بنکەی هەیە کە هەموویان سەر بە حیزب یا هۆزێکن و هیچیشیان بۆ خزمەتی تەنانەت هۆزەکەشیان نین، بەڵکو بەزۆری تەنیا بۆ پارە لرف لێدانە و هیچی دی، ئەو پارەیەی کە رێکخراوە خێرخوازەکانی ئەم وڵاتانە خێرمان پێدەکەن. کەواتە ئەگەر بێینەوە سەر باسەکە، هۆی نەتوانینی کورد بۆ دروستکردنی رێکخراوێکی سەرانسەری، نەبوونی بەرژەوەندی هاوبەشە، بەڵام نەبوونی بەرژەوەندی هاوبەشیش خۆی هۆی هەیە کە دواکەوتنی کۆمەڵایەتی کوردە وەک یەکێک لە کۆمەڵە هەرە دواکەوتوەکانی ئەم جیهانە و ئەوەش کە پتر دەبێتە هۆی دواکەوتنمان ئەوەیە کە ڕاستیەکان ناڵێین تاکو هوشیاری کۆمەڵگەکەمان بەرز بکەینەوە. بەڵکو بە پێچەوانەوە دانانی کورد بە نەتەوە پێش ئەوەی ببێت بە نەتەوە خۆی لە خۆیدا تەگەرەیێکی گەورەیە چونکە وەک ئینگلیز دەڵێن عەرەبانەکە دەخەیتە پێش ئەسپەکە و دیارە بەمەش سیستێمەکە ناجووڵێت!! لەبەر ئەوە من دەمێکە هەوڵ دەدەم کە ئەو راستیە بە دوورودرێژی شیبکەمەوە و هەنگاوی زۆریشم ناوە بەڵام وەک تۆ‌و لەسەر بەرد بچێنیت کەس هەر گوێشم بۆ ناگرێت. پێخۆشحاڵم کە هاوبیر یان هاوڕێ یان هەڤاڵ یان هاوکارێکی وەک تۆ هەبێت کە ئەو راستیانە بزانێت! کە هەرچەندە کورد نەتەوەش نەبێ ئێمە دەتوانین بیکەین بە نەتەوە بەوەی کەلەسەر بنەمایێکی زانستی دانیشین رێکخراوێک پێکبهێنین و هەوڵی بۆ بدەین تاکو کورتترین رێگا بدۆزینەوە بۆ کردنی بە نەتەوە. ببوورە لەوە پتر کاتم نیە. بەهیوای پەیوەندی و هاریکاری دواڕۆژ. ئالان هۆرامی لەندەن alanhorami@yahoo.co.uk |
| 16-11-2008 12:29:14 | هاوبیر قادر ره‌سوڵ | hawbir82@yahoo.com | | براو ھاوبيری ئازيزم خه‌مخۆرو دڵسۆزی کوردستان و کورد، ئه‌م کاته‌ت شاد .. ده‌ستخۆشيت لێده‌که‌م بۆئه‌م په‌رتوکه به‌نرخه‌ت به‌ڕاستی ڕايچڵه‌کاندم...! بوونی نوسراوێکی وا له‌م کاتی پاشاگه‌ردانی، و که‌مبونه‌وه و تاڕاده‌يه‌ک له‌ده‌ست دانی ھه‌ستی نه‌ته‌وايه‌تيه‌دا ھه‌تا بڵێی پێويستيه‌کی به‌نرخ و گه‌وره‌يه بۆ کورد و کتێبخانه‌ی کوردی.. چونکه ئێستا له‌ناو ووڵاتدا گه‌وره‌ترين مه‌ته‌ڵۆکه که‌له‌ناو خه‌ڵکيدا دروست بووه ئه‌وه‌يه (بۆچی ھه‌ستی نه‌ته‌وايه‌تی نه‌ماوه؟؟؟) ئه‌مه‌ئه‌و پرسياره‌يه که‌وا رۆژانه‌تاکی کورد دوباره‌ی ده‌کاته‌وه و به‌ده‌يان شێوه ھه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵاميکی دروستی ده‌ست بکه‌وێت.. وه به‌بۆچونی زۆربه‌ی خه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، ھۆکاری سه‌ره‌کين بۆ له‌ده‌ست دانی ھه‌ستی نه‌ته‌وايه‌تيمان.. به‌ڵام به‌دڵنياييه‌وه ھه‌ر که‌سێک ئه‌م په‌رتوکه بخوێنێته‌وه، ده‌گاته ئه‌و راستيه‌ی که‌کێشه‌کانی ئێمه‌ی کورد سه‌دان ساڵ و بگره زياتريش له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيمڕۆی کورستان کۆنترن و له‌مێژه ڕه‌گيان داکوتاوه...... زۆر به‌دڵنياييه‌وه ده‌توانم بڵيم ئه‌م په‌رتوکه کليلی چاره‌سه‌ر کردنی زۆربه‌ی ھه‌ره‌زۆری کێشه‌کانی کورد و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و پرسيارانه‌يه که‌له مێژه بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه..... راسته له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی په‌يڤ و ڕسته‌کانی ناو ئه‌م په‌ڕتوکه‌دا خوێنه‌ر توشی جۆرێک له‌سه‌ر سورمان يان به‌واتايه‌کی ڕونتر جۆريک له‌بێئومێدی ده‌بێت. چونکه ده‌گه‌يته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، که‌وا ئێمه‌ی کورد به‌درێژايی مێژووی پڕ له‌ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێراني و له‌دوای ئه‌م ھه‌مو خه‌بات و خوێنه، ھێشتا نه‌مان زانيوه ئامانجمان چيه!! بۆچی ھه‌وڵ ده‌ده‌ين!! بۆ سه‌ربه‌خۆيی ؟؟ ئاخر کام سه‌ربه‌خۆیی ؟؟! چونکه به‌پێی ھه‌موو ئه‌و ڕاستيانه بێت که‌وا له‌ناو ئه‌م په‌رتوکه‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه و به‌به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنراوه (ئێمه‌ھێشتا نه‌ته‌وه‌نين!!!!).. چونکه گه‌ر بێت و پێناسه‌يه‌کی کورت و ساکار بۆ سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ين ئه‌وا ده‌بيت بلێين (سه‌ربه‌خۆيی:- ھه‌وڵ و کۆششی نه‌ته‌وه يه‌کی ژێر ده‌سته بۆ به‌ديھێنانی ئامانجی سه‌ره- کييان که‌سه‌ربه‌خۆييه. جا ئه‌و ھه‌وڵ و خه‌باته به‌ھه‌ر جۆرێک و به‌ھه‌ر شێوه‌يه‌ک بێت دروسته)... بۆھه‌ر تاکێکی کورد زۆر ئه‌سته‌مه که‌له‌دوای خه‌باتی سه‌دان ساڵمان بگاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که‌وا ئێمه وه‌ک کورد، ھێشتا يه‌ک ھه‌نگاومان نه‌ناوه بۆ به‌نه‌ته‌وه‌بوون. که به‌ڕاستی به‌نه‌ته‌وه- بوون کليلی سه‌ربه‌خۆييه.. ڕاستيه‌کان زۆر تاڵن به‌ڵام ده‌بێت ڕوبه‌ڕوی بينه‌وه. ڕاستيه‌کان گرانه له‌سه‌ر شانمان زۆر کات توڕه‌مان ده‌کات بێ ھيوامان ده‌کات، به‌ڵام ده‌بێت به‌بيرێک و ھزرێکی نوێوه وه‌ريگرين که‌تيا- يدا به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش له‌سه‌رو ھه‌موو به‌رژه‌وه‌نديه‌کی تره‌وه‌بێت. چونکه به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش ھه‌نگاوه بۆ به‌نه‌ته‌وه بوون ،ھه‌روه‌ک چۆن نه‌ته‌وه بوون ھه‌نگاوه بۆ سه‌ربه‌خۆيی. به‌ڕاستی من له‌دوای دوو جار خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه ھه‌رچه‌نده ھه‌وڵمدا نه‌م توانی ھيچ کام له‌و ڕاستی و به‌ڵگانه‌ی که‌وا نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێداوه پێچه‌وانه بکه‌مه‌وه. بۆ ؟ چونکه ئامۆژگاريه‌که‌ی نوسه‌رم وه‌رگرت که‌ده‌ڵێت له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی به‌راورده‌کانمدا ھه‌وڵ بده نه‌ته‌وه‌که‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه سه‌يربکه چونکه گه‌ر بێت و به‌ھه‌مان ئه‌و بيره‌ی که‌سه‌دان ساڵه‌ئێمه‌ی پێ گۆش- کراوين بڕوانينه‌ئه‌م په‌رتوکه‌ئه‌وا به‌دڵنياييه‌وه ده‌توانين ده‌يان ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌م په‌رتوکه دابڕێژين.. من ته‌نھا يه‌ک پێشنيارم ھه‌يه‌ئه‌ويش داوا ده‌که‌م له‌کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه‌دا و له‌په‌ره‌ی يه‌که‌م دا نووسه‌ر ئه‌و تێبينيه به‌خوێنه‌ر بدات. ھيوادارم به‌زوترين کات ئه‌م په‌رتوکه به‌نرخه له‌ناو کوردستاندا به چاپ بگه‌يه‌نرێت چونکه‌به‌ڕاستی بۆ ئه‌م قۆناخی پاشا گه‌ردانيه‌ی کورد زۆر به‌سوده... له‌کۆتايدا ته‌نھا ئه‌وه‌نده‌م بۆ ماوه‌ته‌وه ده‌نگم بخه‌مه پاڵ ده‌نگت و بڵێم به‌ھيوای به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌بون... |
| 1 |
|