|
1559
|
له سێداره‌دانی میری سۆران میر سه‌یفه‌دین، له‌لایه‌ن توركه عوسمانییه‌كانه‌وه.
|
|
1815
|
كوژرانی ئه‌حمه‌د به‌دیر له شه‌ڕی قه‌ڵای كاكلادا، نێوبراو یه‌كێك بوو له سه‌رۆكه سه‌ربازییه‌كانی پاشا كۆره. ئه‌م شه‌ڕه 8 ڕۆژی خایاند و پاشا كۆره قه‌ڵاكه‌ی گرت.
|
|
1820
|
میسته‌ر ڕیچ، له شاری بانه‌دا چاوی به میری ئه‌رده‌ڵان، ئه‌مانوڵڵا خان، ده‌كه‌وێت.
|
|
1930
|
هێرشی د.ت، به‌سه‌رۆكایه‌تیی ژێنه‌ڕاڵ ساڵح پاشا بۆسه‌ر ته‌په‌كانی سه‌رووی ئاڕاڕات.
|
|
1930
|
هۆزانه‌وان ئه‌خۆل، هۆنراوه‌یه‌كی بۆ كاره‌ساته‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را هۆنییه‌وه.
|
|
1978
|
به هۆی تێكچوونی باری نێوخۆیی ئێران و زۆربوونی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سوپای ئێرانی له كاروباری نێوخۆیی‌دا ده‌ستی وه‌ردا.
|
|
1991
|
تا 10-09، به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی سۆسیالیستی كورد پاسۆك له قه‌ڵاچوالانی باشوور، كه تێیدا نێوی پارت بووه پارتی دیموكراتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پاسۆك، كۆنگره‌كه هیچ گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له پاسۆكدا نه‌كرد، هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه پیلانێك بوو بۆ تواندنه‌وه‌ی، ئه‌مانه بوونه ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی نوێ: كه‌ریم سه‌لام، شوان، عه‌بدوڵڵا ئاگرین، هادی، مژده تاهیر، سمكۆ - فه‌رهاد، ئومێد عه‌باس، حه‌سه‌ن جاف، غاندی ئه‌نوه‌ر تۆڤی، شێخ محه‌مه‌دی باڵه‌ك.
|
|
2001
|
له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی شانۆیی (قوتابخانه‌ی ژن و مێرده‌كان) نماییشكرا، له نووسینی مۆله‌ر و ده‌رهێنانی ئاشتی كه‌مال.
|
|
2002
|
گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كوردستان له ڕێگای زاخۆوه و له شارۆچكه‌ی پیرمام له‌گه‌لَ مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌پێی قسه‌ی هه‌ردوولایان ته‌واوی كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ركردووه و له مانگی داهاتوودا په‌ڕڵه‌مانی هه‌ردوولاش كۆده‌بێته‌وه.
|
|
2002
|
له شاری هه‌ولێر له باره‌گای یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، 16 پارت و ڕێكخراوی كوردستانی ئێڕاقی كۆبوونه‌وه و ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر ڕێكخستنی ڕیزه‌كانیان یه‌كخست و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی توركیا و ڕامیاریی به‌عه‌ره‌بكردن ده‌ربڕی و بڕیاری خۆئاماده‌كردنیان بۆ به‌شداریكردن له گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوودادا. ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون ئه‌مانه بوون: (پارتی یه‌كێتی توركمانی عێراق، كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری توركمان له كوردستانی ئێڕاق، حیزبی دیموكراتی به‌یتنه‌هره‌ین، پارتی كاری دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان / ئێڕاق، بزووتنه‌وه‌ی جوتیاران وچه‌وساوانی كوردستان، ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان، پارتی برایه‌تی توركمانی ئێڕاق، پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان، كۆمه‌لóه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، حیزبی ڕزگاری كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی میلـلی كوردستان، حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان.
|