|
1820
|
ڕیچ پله‌ی گه‌رمیی سه‌رچناری نزیك سلێمانیی پێواوه و به‌م جۆره‌یه, له كاتژمێر پێنجی به‌یانیدا سیازده پله‌ی سه‌دی و له دووی پاش نیوه‌ڕۆدا بیستوشه‌ش و له ده‌ی ئێواره‌دا شازده پله‌ی سه‌دی بووه.
|
|
1838
|
هێزه‌كانی تورك و كورد له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاكه‌ی سه‌ید به‌گدا, ده‌سته و یه‌خه كه‌وتنه شه‌ڕه‌وه.
|
|
1980
|
ڕێكخراوی لاوانی حدكا, به‌یانێكی ناڕه‌زایی له دژی سووتاندنی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆژنامهفرۆشیی پارتی توده له مه‌هاباد بڵاوكرده‌وه.
|
|
1992
|
كردنه‌وه‌ی پۆلێكی زمانی كوردی بۆ منداڵانی كورد له هۆڵندا, له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كوردی له هۆڵندا, كه مامۆستا نه‌سرین وانه‌كان ده‌ڵێته‌وه.
|
|
1993
|
مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی كوردی له هۆڵندا, كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كان و كورده بێلایه‌نه‌كان ڕێكخست, تاوه‌كو یارمه‌تیی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
|
|
1994
|
پێكدادانی ینك و پدك له هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كۆیه و شه‌قڵاوا.
|
|
1996
|
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی د.ت له باشووری كوردستان كه بۆ هێرش كردنه سه‌ر هێزه‌كانی پ‌ك‌ك, چووبوونه ناوه‌وه.
|
|
2003
|
پێنجه‌مین دانیشتنی كۆڕی زانستیی زمانی كوردی له‌لایه‌ن ئه‌نیستیتوی كوردستان له تاران به‌سترا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین زانای زمانه‌وانی به‌شداربوون و په‌یڕه‌وی كاری داهاتوویان داڕشت.
|
|
2005
|
دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له هه‌ولێر له‌به‌رده‌م باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
|
|
2005
|
به‌هۆی ناڕه‌زایی كورده‌وه حكومه‌تی ئێڕاقی جارێكی تر سوێندی یاسایی خوارده‌وه.
|
|
2005
|
ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كه‌ی نه‌وت له كه‌ركوك.
|